عەلی خامنەیی لەسەر گیان لەدەستدانی ژینا ئەمینی هاتەدەنگ
  2022-10-03       963       


ئایەتوڵا عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئێران لەسەر خۆپیشاندانەکانی ئێران هاتەدەنگ و ڕایگەیاند، دەستی ئەمەریکا و ئیسرائیلی لە پشتەوەیە، هاوکات  لەسەر گیان لەدەستدانی ژینا ئەمینیش دەڵێت، "گیان لەدەستدانی ئەو کچە گەنجە ناخی هەژاندم."   

ئاوێنه‌: عەلی خامنەیی لە ڕێوڕەسمی دەرچوونی ژمارەیەک خوێندکاری کۆلێجی سەربازی لە وڵاتەکەی (دووشەممە 3-10-2022) ڕایگەیاند، "ڕاشکاوانە دەڵێم کە ڕووداوەکانی ئەم دواییەی وڵاتەکەمان لەلایەن ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی و شوێنکەوتووانیانەوە پلانیان بۆ دانراوە."   

وتیشی، " نەتەوەی ئێران لەم ڕووداوانەدا بەهێز دەرکەوت و لە داهاتوودا لە هەر شوێنێک پێویست بێت ئازایانە دەچێتە ناو مەیدانەکەوە، "گیان لەدەستدانی کچێکی ناخی هەژاندین، بەڵام لە کاردانەوەی ئەم ڕووداوە بەبێ لێکۆڵینەوە هەندێک کەس دێن بۆ ئەوەی شەقامەکان تێکبدەن، قورئان بسوتێنن، حیجاب لە سەری ژنانی پەردەپۆش لابدەن و ئاگر لە مزگەوتەکان و حوسێنییە و ئۆتۆمبێلی خەڵک بەردەدەن."   


 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×