سەرۆک وەزیرانی نوێی بەریتانیا لەنوێترین لێدوانیدا ڕایگەیاند، کە زایۆنییە و پشتیوانێکی گەورەی دەوڵەتی ئیسرائیلە.
ئاوێنه: لیز ترەس سەرۆک وەزیرانی نوێی بەریتانیا لە میانەی کۆبوونەوەی لەگەڵ کۆمەڵێک پەرلەمانتاری لایەنگری ئیسرائیل لە پارتی پارێزگارانی ڕایگەیاند، “من زایۆنییەکی گەورەم و پشتیوانێکی گەورەی ئیسرائیلم”.
هاوکات لە پەراوێزی کۆنگرەی ساڵانەی پارتی پارێزگاران لە بێرمنگهام ئاماژەی بەوەکرد،”پابەندییەکانمان بەرامبەر ئیسرائیل نەگۆڕە، بەڵێن دەدەم پەیوەندیەکانی نێوان بەریتانیا و ئیسرائیل بەهێزتر بکەم”.
لەبەشێکی دیکەی وتەکانیشیدا بەڵێنیدا کە پاڵپشتی تەواوی ئیسرائیل بکات و وتی، “ئیسرائیل و بەریتانیا ڕووبەڕووی سیستەمێکی ستەمکاری دەبنەوە وەک ئێران دەبنەوە باوەڕی بە ئازادی و دیموکراتی نییە، بەڵام بەریتانیا هەرگیز ڕێگەنادات ئەو وڵاتە ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆم”.