پزیشكی دادی ئێران دەڵێت: مەرگی ژینا ئەمینی بەهۆی بەركەوتنی زەبر بەر سەرو جەستەی نەبوە
  2022-10-07       521       

پزیشكی دادی ئێران، ئەمڕۆ هەینی، لە راپۆرتی خۆیدا لەبارەی هۆكاری مەرگی ژینا ئەمینی، دەڵێت"مەرگی ژینا بەهۆی بەركەوتنی زەبر بەر سەرو ئەندامانی هەستیاری جەستەی نەبوە."

ئاوێنە: پزیشكی دادی ئێران، لە راپۆرتەكەیدا ئاماژەی بەوەداوە كە ژینا لە تەمەنی هەشت ساڵاندا، توشی نەخۆشییەك بوەو بەوهۆیەوە چارەسەری وەرگرتوە.

بەپێی راپۆرتەكەی پزیشكی دادی ئێران، ژینا لە رۆژی دەستگیركردنیدا بەشێوەیەكی كتوپڕ لە هۆش خۆی چوەو كەوتوەو توشی "تێكچونی لێدانی دڵ و دابەزینی فشاری خوێن و پاشان دابەزینی ئاستی هۆش" بوە.  

ئەوە بانگەشەیەكە كە پێشتر خانەوادەی ژینا ئەمینی رەتیان كردۆتەوەو وتویانە، كچەكەیان لەكاتی دەستگیركردنیدا هیچ كێشەیەكی تەندروستی نەبوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×