شەپۆلێکی نوێی کۆرۆنا لە ئەوروپا بڵاودەبێتەوە
  2022-10-07       477       


لەگەڵ نزیکبوونەوە لە وەرزی سەرما، شەپۆلێکی نوێی کۆرۆنا لە ئەوروپا بڵاودەبێتەوە و زیاتر لە یەک ملیۆن تووشبووی نوێ لە وڵاتەکەدا تۆمارکراوە.

ئاوێنه‌: ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، ئەمڕۆ هەینی بڵاویکردەوە، ” شەپۆلێکی نوێی کۆرۆنا لە ئەوروپا بڵاوبووەتەوە و هەفتەی ڕابردوو 1.5 ملیۆن حاڵەتی نوێی تووشبوون تۆمارکراوە،   ژمارەی تووشبووان بە ڕێژەی %8 بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە بە بەراورد بە هەفتەی پێشووتر”.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەگەڵ ئەوەی ژمارەی ئەو کەسانەی پشکنین دەکەن بەراورد بە ڕابردوو کەمبوونەتەوە، بەڵام ئەو کەسانەی ڕوو لە نەخۆشخانەکان دەکەن بۆ چارەسەر ڕوویان لەبەرزبوونەوە کردووە بە تایبەت لە 27 دەوڵەتی ئەوروپیدا”.

ئاشکراشیکرد،” تائێستا گۆڕاوەکانی (BA4) و(BA5) بڵاون، بەڵام گۆڕاوی دیکەش بڵاوبوونەتەوە کە ژمارەیان زیاتر لە 100 گۆڕاوە”.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە بەشێک لە وڵاتانی ئەوروپا هەڵمەتەکانی کوتان دژی گۆڕاوەکانی ئۆمیکرۆن دەستیانپێکردووە بە تایبەت لە کەسانی بەتەمەن و ئەو کەسانەی کێشەی بەرگری جەستەیان هەیە.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×