سوپای پاسداران: لەئەگەری دەرنه‌کردنی "تیرۆریستە جوداخوازەکان" هێرشی‌ زه‌مینی‌ ئه‌نجامده‌ده‌ین
  2022-10-08       907       

سوپای پاسدارانی كۆماری‌ ئیسلامی‌ هه‌ڕه‌شه‌ی‌ ئه‌نجامدانی‌ هێرشی‌ زه‌مینی‌ ده‌كات بۆ سه‌ر "تیرۆریستە جوداخوازەکان" لەهەندێک وڵاتی دراوسێی ئێران.

ئاوێنه‌: سوپای پاسدارانی ئێران لەتویتێکدا رایگەیاندووه‌، یەکەکانی زرێپۆش‌و هێزی تایبەتیان ئامادەیەو لەئەگەری دەرنەکردنی هێزە دژبەرەکانی کۆماری ئیسلامی لەهەندێک وڵاتی دراوسێی ئێران خۆیان راستەوخۆ دەست بەهێرش دەکەن.

لەتویتەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، لەئەگەری نەبوونی توانای دەرکردنی "تیرۆریستە جوداخوازەکان"ی نیشتەجێبوی سەر سنوری هەندێک وڵاتی دراوسێ، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئامادەن راستەوخۆ دەستوەردان بکەن.
 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×