2022-10-12   517     
کۆمپانیای شاماران پێترۆلیۆم رایه‌یاند، بڕی 11 ملیۆن و 350 هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی له فرۆشی نه‌وتی خاوی هه‌رێمی كوردستان بۆ مانگی شه‌شی ئه‌مساڵ وه‌رگرتوه.
ئاوێنه: کۆمپانیای شاماران پێترۆلیۆم له راپۆرتێكدا له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی فه‌رمی خۆی بڵاویكرده‌وه، بۆ مانگی (حوزه‌یران/6)ی ئه‌مساڵ له به‌رامبه‌ر فرۆشی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بڕی 11 ملیۆن و 350 هه‌زار دۆلاری وه‌رگرتوه".
کۆمپانیای شاماران کۆمپانیایەکی گەشەپێدان و گەڕانی نەوتە کە سه‌رنجی لەسەر هه‌رێمی کوردستانه بۆ ده‌رهێنانی نه‌وت، کە 27.6%ی پشکی لە پشکی لە بلۆکی ئەتروش هەیە، لەڕێگەی کۆمپانیای لقەکەی جەنەراڵ ئێکسپلۆرەیشن پارتنەرز، ئینکۆ، هەروەها 18%ی پشکی لە بلۆکی سەرسەنگ هەیە.
شاماران کۆمپانیایەکی نەوت و گازی کەنەدییە کە لە بۆرسەی TSX Venture Exchange و بازاڕی گەشەی باکوری یەکەمی ناسداک (سوید) لە ژێر هێمای “SNM”دا كارده‌كات و بەشێکە لە گروپی کۆمپانیاکانی لوندین.