تورکیا کوژرانی سەربازێکی دیکەی لە شەڕی دژ به گه‌ریلاكانی پەکەکە راگەیاند.
ئاوێنە: وەزارەتی بەرگری تورکیا ئاشکرای کرد، سەربازێکی دیکەیان بە ناوی ئیبراهیم هان لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی (چنگ-قفڵ) کوژراوە.
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی بەرگری تورکیا رایگەیاند، لە ئاکامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ، عەریفی ئەندازیاری سەربازیی، ئیبراهیم هان کوژرا.
سوپای تورکیا له 18ـی نیسانی 2022، له رێگه‌ی وشکانی و ئاسمانیه‌وه ئۆپه‌راسیۆنێکی به‌ناوی "چنگ-قفڵ" بۆ سه‌ر بنکه و باره‌گاکانی په‌که‌که له ناوچه‌کانی زاپ، مه‌تین و ئاڤاشین ده‌ستپێکردووه و بەردەوامە.