نرخی نەوت بەرزبوەوە
  2022-10-14       323       

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینی ئەوەش دوای چەند رۆژێك لە دابەزینی نرخەكەی.

ئاوێنە: لە ئێستادا نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 94 دۆلارو 95 سەنت و نرخی یەك بەرمیل نەوتی تەكساس بە 89 دۆلارو 55 سەنتە مامەڵەی پێوەدەكرێت.

دابەزینی بەهای دۆلارو كەمبونەوەی سوتەمەنی كۆگاكراو لە ئەمریكا، دو هۆكاری بەرزبونەوەی نرخی نەوتن.

هاوكات لەگەڵ ئەوەدا سەرهەڵدانەوەی کۆرۆنا لە چین، نیگەرانی گەورەی لەسەر خواستی چین بۆ کڕینی نەوت دروستکردوە.

هەروەها ئەمریکا و سعودیە بەردەوامن لەسەر مشتومڕەكانیان لەبارەی بڕیارەكەی ئۆپیك پڵە بۆ دابەزاندنی دو ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە، سعودیە جەخت دەكاتەوەكە كە بڕیارەکانیان بۆ دژایەتیکردنی هیچ لایەنێک نییە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×