بەریتانیا.. لە ساڵێکدا چوارەم وەزیری دارایی دەستبەکاربوو
  2022-10-14       397       

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا کواسی کوارتنگی لە پۆستی وەزیری دارایی وڵاتەکە دوورخستەوە و جێرمی هانتی لە شوێنەکەی دیاریکرد، بەوەش بوو بە چوارەم وەزیری دارایی بەریتانیا لە ئەمساڵدا.

ئاوێنه‌: ماڵپەڕی "BBC" بڵاویکردووەتەوە:" دوای ٢٨ رۆژ لە دەستبەکاربوونی کواسی کوارتینگ وەک وەزیری دارایی بەریتانیا، لیزە ترەس سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە کوارتینگی لە پۆستەکەی دوورخستەوە و جێرمی هانتی لە شوێنەکەی دیاریکرد، بەوەش دراوی پاوەندی بەریتانی ١٪ی بەهاکەی لەدەستدا ".

بەدەستبەکاربوونی جێرمی هانتی لە پۆستی وەزیری دارایی بەریتانیا، دەبێتە چوار وەزیری دارایی ئەو وڵاتە لە ساڵی ٢٠٢٢دا، کە پێشتر هەر لە ئەمساڵدا هەریەکە لە ریشی سۆناک، نازم زەهاوی و کواسی کوارتنگ لەو پۆستەدا بوون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×