کەشناسی: شەپۆلێکی بارانبارین هەرێم دەگرێتەوە
  2022-10-20       538       

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمانی هەرێم لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواودا دەبێت، هەروەها لە چەند کاتژمێری داھاتودا تاوە باران و بروسکەش ناوچە جیاوازەکان دەگرێتەوە و لە دهۆک رێژەی بارانبارین لە هەمو ناوچەکانی دیکە زیاتر دەبێت.

ئاوێنە:  کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بەرزبونەوەی تۆزیکی سوک کە لە لەناوچەکانی باشوری هەرێم کاریگەری کەمێک زیاتر دەبێ، هەروەها لەناوچە شاخاوییە سنورییەکانی باکوری هەرێم ئەگەری کەمێک تاوەباران و هەورە بروسکە هەیە لەکاتەکانی ئێوارە.

ئەوەش هاتوە، سبەی هەینییش ئاسمان بەگشتی هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری تاوە باران و بروسکە کە سەرەتا لە ناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم (پارێزگای دهۆک) دەست پێ دەکات پاشان زۆربەی ناوچەکانی تری هەرێم دەگرێتەوە بەشێوەی تاوە باران و هەورە بروسکەی پچرپچر.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی دەڵێت، سبەی رێژەی دابارین لەناوچەکانی بادینان زیاتر دەبێت، کاریگەر ئەم ناجێگیریەی کەشوهەواش بۆ رۆژی شەممە بە لاوازی دەمێنێتەوە، هەروەها لەو ماوەیەدا پلەکانی گەرما 4 بۆ 6 پلە نزم دەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر     :  27 پلەى سیلیزى
سلێمانی   :  26 پلەى سیلیزى
دهۆک     :  25 پلەى سیلیزى
کەرکوک   : 29 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە   :  28 پلەى سیلیزى
زاخۆ       :  26 پلەى سیلیزى
سۆران    :  22 پلەى سیلیزى
گەرمیان  :  30 پلەى سیلیزی

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×