پەرلەمانی ئەڵمانیا درێژكردنەوەی ئەرکی هێزەکانی لە هەرێمی کوردستان و عێراق پەسەندكرد
  2022-10-21       405       

ئەمڕۆ هەینی، پەرلەمانی ئەڵمانیا درێژکردنەوەی ئەرکی هێزەکانی سوپای وڵاتەکەی لە هەرێمی کوردستان و عێراق پەسندکرد.

 ئاوێنە: بۆ درێژکردنەوەی ئەرکی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان و عێراق لە کۆی 644 پەرلەمانتار 535 پەرلەمانتاریان بە بەڵێ دەنگیان داوە، 104 پەرلەمانتار بە نەخێر دەنگیان داوە و 4 پەرلەمانتاریش دەنگیان نەداوە.

 لە ساڵی 2014ـەوە ئەڵمانیا ئەندامی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعشە کە لە رێگەی ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی، مەشق و راهێنان، هاوبەشیکردنی زانیاریی هەواڵگری، لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی داعش و سزادانی چەکدارەکانی و ئاوەدانکردنەوەی ناوچە رزگارکراوەکان، یارمەتی عێراق و هەرێمی کوردستان دەدات.

 حکومەتی فیدراڵیی ئەڵمانیا پێشنیاری کردبو بۆ پەرلەمانی وڵاتەکەی نزیکەی 500 راوێژکاری سەربازیی وڵاتەکەی تاوەکو 31ی ئۆکتۆبەری ساڵی داهاتو لە هەرێمی کوردستان و عێراق بمێننەوە بۆ ئەوەی لە "شەڕی دژی داعش" و بەدیهێنانی "سەقامگیریی درێژخایەن لە عێراقدا یارمەتیدەربن."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×