تێکڕای بارانبارینی‌ ١٢ سەعاتی‌ ڕابردو بڵاوکرایەوە
  2022-10-22       644       

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم تێکڕای بارانبارینی لەماوەی ١٢ سەعاتدا بڵاوکردەوە و زۆرترین رێژەی بارانبارین لەسەر ئاستی ھەرێم لەحاجی ئۆمەران بووە کە ٢١ ملیم بووە.

ئاوێنه‌: بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم خشتەی تێکڕای باران بارینی  لەسەعات ٩ی ئێوارەی دوێنێ بۆ ٩ی بەیانی ئەمڕۆ بڵاوکردەوەو لەسەر ئاستی پارێزگای ھەولێر، زۆرترین رێژەی بارانبارین لەحاجی ئۆمەران بووە کە ٢١ ملیم بووە، لەپارێزگای سلێمانیش، لەناو شار ١١.٨ ملیم، چەمچەماڵ ٥.١، سەرکەپکان ٩.٥، پێنجوێن ١٢.٥، سەیدسادق ٨.١ و لە دەربەندیخانیش ٣.٨ ملیم باران باریوە.

لەپارێزگای دھۆکیش زۆرترین رێژەی بارانبارین لە زاخۆ بووە کە ١٨ ملیم بووە، لە پارێزگای ھەڵەبجە و لەناو شاری ھەڵەبجە ٧ ملیم، تەوێڵە ١٢.٥ و لە بیارەش ١٠.٥ملیم باران باریوە، لە پارێزگای کەرکوکیش باران نەباریوە.

 

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
بافڵ تاڵەبانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەوادەی خۆیدا دەكرێت
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د: هیچ هێزێكى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى‌و توركى لاى ئێمه‌ تیرۆریست نین
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
مەسعود بارزانی: ناكرێ لەو وادەیەی دیاریكراوە "هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد" بەڕێوەبچێت
وتەبێژی وەزارەتی دارایی: دەستمان بە رێککارەکانی پلەبەرزکردنەوە کردوە
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وەزیری نەوتی عێراق: داوامان لە حكومەتی هەرێم كردوە نەوت رادەستی سۆمۆ بكەن بۆ هەناردەكردنی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×