سوپای پاسداران هۆشداری دەداتە سعودیە: دەست لەكاروباری ناوخۆمان وەرمەدەن
  2022-10-24       441       

ئەدمیراڵ عەلی رەزا تەنكسیری فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای پاسداران هۆشداری دەدات سعودیە و دەڵێت، دەست لەكاروباری ناوخۆی ئێران وەرمەدەن و هاندانەكانتان لە راگەیاندنەكانەوە رابگرن.

ئاوێنه‌: تەنكسیری لە لێدوانێكدا بە میدیاكانی وڵاتەكەی وتووە، هێزە خۆبەزلزانەكان بەرژەوەندییان لە دروستكردنی فیتنە و ناكۆكییە لە نێوان وڵاتەكانی ناوچەكەدا، دەزگا راگەیاندنەكانیان جیهان و وڵاتانی ناوچەكە بە ئێران دەترسێنن.

وتوشیەتی، نامەی ئاشتی و هاوڕێیەتی پێشكەشی وڵاتانی ناوچەكە دەكەن و تاران لەبری وڵاتانی بیانی ئۆفەرێكی بۆ دابینكردنی ئاشتی و ئارامی پێشكەشی وڵاتانی كەنداو كردووە، ئاژاوەكانی ئەم دواییە هیچ مەترسییەكی لەسەر كۆماری ئیسلامی ئێران دروست نەكردووە.

ئەو فەرماندە ئێرانییە لە بەشێكی تری قسەكانیدا وتویەتی، لەسەر دەزگاكانی راگەیاندنی سعودیە پێویستە چیتر بووەست لە هاندان دژی وڵاتەكەی و ئاگاداری خۆیانبن، وتویانە كە دەستی برایەتی و دۆستایەتی درێژ دەكەن و ئامادەی قوربانین لە پێناو سەرجەم وڵاتانی ئیسلامی، دەستوەردان قبوڵ ناكەن و ئەوەی دەیكەن باش نییە، ئەوە دەستدرێژییە بۆ سەر وڵاتێكی تر و ئەگەر گورزیان بەربكەوێت بە دڵنیاییەوە گورزیان لێدەوەشێنن.
 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×