لە خانەقین باوكێك "بەهەڵە" كچە 17 ساڵانەكەی خۆی دەكوژێت
  2022-10-24       652       

سەرچاوەیەكی ئەمنی لە خانەقین، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، رایگەیاند، باوكێك كچەكەی خۆی كوشتوەو دوای خۆڕادەستكردنی بە پۆلیس وتویەتی، "بەهەڵە كوشتویەتی."

ئاوێنە. سەرچاوەیەكی ئەمنی لە خانەقین بە كەركوك ناوی راگەیاند"باوكێك كچە 17 ساڵانەكەی خۆی لە گەڕەكی بانمیل لە قەزای خانەقین كوشتوە."

سەرچاوەیەكیش لە پۆلیسی خانەقین وتویەتی"باوكەكە خۆی رادەستی بنكەی پۆلیس كردوەو دەست بە لێكۆڵینەوە كراوە. باوكەكە دەڵێت، بەهەڵە كچەكەی خۆی كوشتوە."

هەروەها سەرچاوەیەكی پزیشكی رایگەیاندوە، "تەرمی كچەكە ئێستا لە پزیشكی دادە."

ئەو سەرچاوەیە وتوشیەتی، باوكەكە پێشمەرگەیەو پاسەوانی مەڵبەندی رێكخستنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە لە خانەقین.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×