محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، سبه‌ی پێنجشه‌ممه ده‌نگ له‌سه‌ر كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت به‌سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د شیاع سودانی ده‌درێت.
ئاوێنه: به‌گوێره‌ی نوسراوێكی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كه واژۆی محه‌مه‌د حه‌لبوسی له‌سه‌ره، سبەی پێنجشه‌ممه پەرلەمان بۆ متمانەدان بەکابینەکەی محەممەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو، کۆدەبێتەوە.
ئەمەش دوای ئەوە دێت کە دوێنێ سودانی داوای له‌په‌رله‌مانی عێراق كردبو كه رۆژی پێنجشه‌ممه بۆ متمانه‌به‌خشین به‌كابینه‌كه‌ی كۆببێته‌وه.
13ی ئه‌م مانگه‌و دوای هه‌ڵبژاردنی له‌تیف ره‌شید، له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه به‌سه‌رۆك كۆماری نوێی عێراق، محه‌ممه‌د شیاع سودانی، كاندیدی لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق، راسپێردرا.
سەرچاوە نافەرمییەکان باس لەوە دەکەن کە کابینەی نوێی حکومەتی عێراق ٢٢ وەزارەت لەخۆدەگرێت کە بەپێی ئیستیحقاقی ھەڵبژاردن‌و ژمارەی کورسیی لایەنە سیاسییەکان لەئەنجومەنی نوێنەراندا دابەشکراون، به‌جۆرێك ١٢یان پشکی لایەنەکانی سەر بەچوارچێوەی ھەماھەنگی کە بریتیین لەوەزارەتەکانی ناوخۆ، نەوت، دارایی، کارەبا، تەندروستیی، خوێندنی باڵا، کشتوکاڵ، گواستنەوەو گەیاندن، کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتیی، وەرزش و لاوان، دەرامەتە ئاوییەکان و پەیوەندییەکان.
ھاوکات پشکی سوننە لەحکومەتی نوێی عێراق شەش وەزارەتە کە بریتیین لەوەزارەتەکانی بەرگریی، پلاندانان، پەروەردە، پیشەسازی، بازرگانی و رۆشنبیری.
ھەروەھا چوار وەزارەت لەکابینەی نوێی حکومەت بەر کورد دەکەون کە بریتیین لەوەزارەتەکانی دەرەوە، داد، ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن‌و ژینگە.
سێ وەزارەتیش لەدەرەوەی وەزارەتە سیادییەکانی کابینەی نوێی حکومەتدا ھەن کە دەدرێن بەسەربەخۆکان‌و مەسیحیی‌و تورکمان.