ژنێکی تر لە هەڵەبجە پۆستی بەڕێوەبەری گشتی وەرگرت
  2022-11-03       391       


چیا قاسم وەك 9هەمین ژن لە پارێزگای هەڵەبجە پۆستێكی گرنگی وەرگرت و بووە بەرێوەبەری گشتی گەشتوگوزار پارێزگاكە.

ئاوێنه‌: ڕاگەیاندنی پارێزگای هەڵەبجە بڵاویكردەوە، بە ئامادەبوونی ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە وئەمەل جەلال سەرۆکی دەستەی گەشت و گوزاری هەرێم و جێگرانی پارێزگارو قائیمقامی هەڵەبجە لە مەڕاسیمێکدا بەڕێوبەری گشتی گەشت و گوزاری هەڵەبجە دەستبەکاربوو و ڕێز لە بەڕێوبەری پێشووی گەشت و گوزاری هەڵەبجە گیرا.

ئاماژەشیان بەوەكردوە، لە ووتەیەکدا پارێزگاری هەڵەبجە ئاماژەی بەگرنگی کردنەوەی بەڕێوبەرایەتی گشتی گەشت و گوزار کرد و ئەرک و کارەکانی غەریب ئەحمەدی لە ڕابردوو بە هەنگاوێکی باش وەسفکرد و پیرۆزبایی لە چیاقاسم بەڕێوبەری نوێی گەشت و گوزار کرد و پشتیوانی بۆ سەرخستنی کارەکانی ڕاگەیاند و سوپاسی سەرۆکی دەستەی گەشت وگوزاری کرد لە کردنەوەی بەڕێوبەرایەتیەگشتیەکە.

باسیان لەوەشكرد، لای خۆشیە سەرۆکی دەستەی گەشت و گوزاری هەرێم ڕایگەیاند هەڵەبجە ناوچەیەکی گەشتیاری گرنگە، چیمان پێبکرێت بۆ کەرتی گەشتیاری لەهەڵەبجە دەیکەین.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×