له‌گه‌ڕه‌كى به‌كره‌جۆى سلێمانى كوڕێك دایكى ده‌كوژێت و پاشان ده‌چێته گۆڕستانى عه‌واڵ خۆشى به‌هه‌مان ده‌مانچه ده‌كوژێت كه دایكى پێ كوشتوه.
ئاوێنە: سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسى سلێمانى ڕاگه‌یاند، كوڕێك له گه‌ڕه‌كى به‌كره‌جۆ به‌ده‌مانچه دایكى خۆى كوشتوه‌و پاشان له‌ماڵه‌كه‌یان هاتۆته ده‌ره‌وه‌و دراوسێكانى ئاگاداركردوه كه خۆى دایكى كوشتوه.
سه‌رچاوه‌كه‌ى پۆلیس ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كوڕه‌كه چوه‌ته گۆڕستانى گه‌ڕه‌كى عه‌واڵ به‌هه‌مان ده‌مانچه كه‌دایكى كوشتوه خۆشى كوشتوه.
ڕوداوه‌كانى كوشتن و خۆكوشتن له‌هه‌رێمى كوردستان به‌پێى ئاماره‌فه‌رمیه‌كان ڕووله‌هه‌ڵكشانه‌و دیارده‌ى چه‌كدارى وه‌ك هۆكارى سه‌ره‌كى ئه‌م ڕوداوانه وێنا ده‌كرێت.