هاوڵاتییانی پێنجوێن خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوای كەمكردنەوەی نرخی سووتەمەنی دەكەن.
ئاوێنه:: هاوڵاتییانی دانیشتووی پێنجوێن ئەمڕۆ سێشەممە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، داوادەکەن ئەو سووتەمەنییەی پێیاندەدرێت، نرخەكەی کەمبکرێتەوە و بڕەكەی زیادبکرێت.
هاوڵاتییان لە دەروازەی قەزای پێنجوێن گردبوونەتەوە و رێگری لەو بارهەڵگرانە دەکەن کە دەچن بۆ هەردوو مەرزی باشماخ و سەیرانبەن.