وەزارەتی دارایی: هەواڵەكەی روداو لەبارەی ناردنی 200 ملیارەكە ناڕاستە
  2022-11-15       492       

وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەو هەواڵەی ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، كەناڵی روداو لەبارەی ناردنی 200 ملیار دینارەكە بڵاویكردۆتەوە، ناڕاستە.

ئاوێنە: وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان، كەمێك لەمەوبەر لە رونكردنەوەیەكدا رایگەیاند"ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ڕێکەوتی 2022/11/15، تۆڕی میدیایی (ڕوداو) و چەند پەیجێك كوێرانە بە شوێنیدا له‌ هه‌واڵێكی بێ بنه‌مادا، بڵاوكرایەوە  كه به‌ڕێز ئاوات جه‌ناب نوری وه‌زیری دارایی و ئابوری له‌ كۆبونه‌وه‌ی رۆژی دوشه‌ممه‌دا به‌ به‌ڕێوبه‌رانی وه‌زاره‌تی دارایی وتوه‌ كه‌ به‌ڕێز محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڕیاریداوه‌ له‌ ساڵی داهاتوه‌وه‌ ده‌ست به‌ ناردنه‌وه‌ی ٢٠٠ ملیار دیناری به‌شه‌ بودجه‌ی كوردستان بكاته‌وه."

وەزارەتەكە وتویەتی"تا ئێستا هیچ پەیوەندیەكی نوێ لە نێوان وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان و كابینەی نوێی حكومەتی عێراقدا نییە و نەبوە."

ئەوەشی خستۆتەڕو"لە رۆژی دوشەممە هیچ كۆبونەوەیەكی فەرمی لەگەڵ بەڕێوەبەرانی وەزارەت نەكراوە."

جەختیشی كردۆتەوە"هەواڵی ناردنی 200 ملیار دینارەكە هەواڵی ناڕاستەو وەزیری دارایی (ئاواتی شێخ جەناب) لێی بێ بەرییە."

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×