ئەمنستی ئینتەرناشناڵ: لەگەڵ یارییەكەی ئێران و ئینگلتەرا، روخساری منداڵە كوژراوەكانمان لە یاد بێت
  2022-11-21       516       

رێكخراوی ئەمنستی ئینتەرناشناڵ دەڵێت، لەكاتێكدا كە چاوی جیهان لەسەر یارییەكەی نێوان ئینگلتەراو ئێرانە، با روخساری ئەو منداڵانەمان لە یاد بێت لە خۆپیشاندانەكانی ئێراندا كوژراون.

ئاوێنە: رێكخراوەكە، ئەمڕۆ دوشەممە، لەگەڵ بڵاوكردنەوەی وێنەی كۆمەڵێك منداڵ كە لە خۆپیشاندانەكانی ئێراندا كوژراون، لە تویتێكدا وتویەتی"هاوكات لەگەڵ ئەوەی چاوی جیهان لەسەر یارییەكەی ئێران و ئینگلتەرایە، لێگەڕێن روخساوی ئەو منداڵانەشمان لە یاد بێت كە لەمیانی بەڕێوەچونی راپەڕینی خەڵكی ئێراندا لە مانگی ئەیلولەوە تا ئێستا لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە كوژراون."

ئەمنستی ئینتەرناشناڵ داواشی كردوە "با سود لە جامی جیهانی 2022 وەربگرین بۆ بەرزكردنەوەی ئەو دەنگانەی كە لە ئێرانەوە داوای داهاتویەكی باشتر دەكەن."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×