پۆلیسێکی بریندار لە تەقینەوەکەی دهۆک گیانی لەدەستدا
  2022-11-22       361       

یەکێکی دیکە لە بریندارەکانی تەقینەوەکەی شەوی رابردووی دهۆک کە پۆلیس بوو، گیانی لەدەستدا.
 
ئاوێنە: ئەو پۆلیسەی گیانی لەدەستداوە ناوی کوڤان محەممەد سەعیدە، بە گیانلەدەستدانی ئەو پۆلیسە ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی تەقینەوەکەی شەوی رابردووی دهۆک کە بەهۆی تەقینی تانکیی غاز روویدا بووە پێنج کەس و تا ئێستاش 32 کەس بریندارن.
 
هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی دهۆک بە رووداوی راگەیاند: "دوای برینداربوونی بەهۆی تەقینەوەکەی شەوی رابردوو، بەداخەوە کوڤان محەممەد سەعید گیانی لەدەستدا".
 
لەناو ئەو کەسانەی کە لە تەقینەوەکەی دهۆک گیانیان لەدەستداوە ئەفسەرێکی پۆلیس، دوو پۆلیس، خوێندکارێکی زانکۆ و کرێکارێکە.
 
ناوی ئەو پێنج کەسەی لە تەقینەوەکەی دهۆک بەهۆی تەقینی تانکیی غاز گیانیان لەدەستدا
 
عەلی بەرواری - ئەفسەری پۆلیس
غەفوور عومەر- پۆلیس
کوڤان محەممەد سەعیدە - پۆلیس
نیهاد عەلی سەعدوڵڵا - خوێندکار
ئەیاد سعود ئەحمەد - کرێکار

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×