ڕاوێژکاری سەربازی ھەسەدە و دوو فەرماندە لە بۆردمانی تورکیادا شەھیدکران
  2022-11-24       687       

ڕێزان گالۆ ھاوسەرۆکی پێشووی دەستەی پاراستنی ھەرێمی جەزیرە و ڕاوێژکاری سەربازیی ئێستای ھەسەدە لەگەڵ دووان لە ھاوڕێکانیدا لە بۆردومانێکی فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیادا شەھید کران.

ئاوێنە: بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسی فورات نیوز لە ئەنجامی بۆردومانی فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر ئۆتۆمبێلی ڕێزان گالۆ ، خۆی و دوو ھاوڕێی لە کۆبانێ گیانیان لە دەستداوە.

ماوەی دوو رۆژە تورکیا دەستی کردووە بە بۆردومانی چڕی ناوچە جیاوازەکانی کوردستانی ڕۆژئاوا و دامەزراوە نەوتییەکان و پاڵاوتنگەکان دەکاتە ئامانج و دەیەوێت بە پەکخستنی دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان خەڵک ناچار بکات کوردستانی ڕۆژئاوا چۆڵ بکەن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×