کەشناسی: بارینى بەفر و بارانى بەلێزمە دەستپێدەکات
  2022-11-24       323       

کەشناسی هەرێم پێشبینیدەکات درەنگانى ئەمشەو باران لە زۆربەى ناوچەکان دەستپێبکات و سبەینێ شەپۆلەکە زیاتربێت و بەفریش  لەسەر لووتکەى شاخە بەرزەکان ببارێت.  

ئاوێنە: بەپێی پێشبینى کەشناسی، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە شەودا دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، لەگەڵ دەستپێکردنى باران لە کاتەکانى شەو درەنگدا لە زۆربەى ناوچەکەمان، سەرەتا بە نمە باران دەستپێدەکات پاشان بارانبارین کاریگەرى زیاد دەکات.  

هەروەها پێشبینیدەکات، سبەی هەینی بارانبارین لە تەواوى ناوچەکان دەبارێت لە ئەنجامى یەکگرتنى هەردوو نزمە پاڵە پەستۆى دەریاى ناوەڕاست و دەریاى سوور شەپۆلێکى بارانبارین سەرتاپاى ناوچە جیاجیاکان دەگرێتەوە، سەنتەرى پارێزگاکان بارانبارینى بە لێزمە و هەورە تریشقە دەبێت، هەندێجار لەکاتى بارانبارین بەرزبوونەوەى ئاستى ئاو دەبێت. 

کەشناسی دەڵێت، بارانبارین بەردەوامى دەبێت تا کاتەکانى شەو درەنگ زۆرترین رێژەى بارانبارینى پێشبینکراو لە سنوورى پارێزگاى هەولێر و سلێمانى دەبێت، بەفریش لەسەر لووتکەى شاخە بەرزەکان دەبارێت.  

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×