سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێم رایگه‌یاند، زۆر قسه كراوه لەسەر بردنە دەرەوەی پارەی هەرێم بە رێگای نایاسایی، به‌ڵام تا ئێستا هیچ به‌ڵگه‌ی فه‌رمییان لا نییە. ده‌شڵێت: "سانسۆرێکی بەهێز نییە لەسەر ناردنەدەرەوەی پارە لەهەرێم، به‌و پێیه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌وڵه‌ت نییه، ده‌بێت له رێگه‌ی حكومه‌تی ناوه‌ندییه‌وه پاره داوا بكاته‌وه".
ئاوێنە: سەرەتای ئەم هەفتەیە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، زیاتر لە 182 ملیار دیناریان لە پارەی دزراوی ئەمیندارێتی گشتی باجەکانی بانکی رافیدەین گەڕاندووەتەوە. سودانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا بە خستنەڕووی پارەکان لەبەردەم چاوی کامێراکان، رایگەیاند، زیاتر لە 184 ملیار دینار لە ئوردونەوە گەڕێندراوەتەوە بۆ عێراق کە هەمووی پەیوەندی هەیە بە کەسێکەوە بە ناوی نور زوهەیر، کە تۆمەتبارکراوە بە دزی سەدە و لە رێگەی 114 چەکی بانکییەوە دزەیەکەی کردبوو".
حاکم ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێم بۆ ده‌نگی ئه‌مریكا رایگەیاند: "لە گەڕانەوەی پارەکانی عێراق هه‌رێمی كوردستانیش هاوكاربووه له‌و پرۆسه‌یه چه‌ند كه‌سێک له‌و تۆمه‌تبارانه‌ی كه هاتوونه‌ته هه‌رێمی كوردستان راده‌ستی كردوونه‌ته‌وه".
سەرۆکی دەستەی دەستپاکی لە هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە گەڕانەوەی بەشێک لە پارە دزراوەکانی عێراق کرد و بە هەنگاوێکی باش وەسفی کرد، لەو رووەوە دەڵێت: "گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و پارانه هه‌نگاوێكی باشه و ده‌ستپێكی باشه، ئێمه خۆمان په‌یوه‌ندییه‌كی باشمان هه‌یه له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراقدا رۆژانه به ته‌له‌فۆن قسه‌مان له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق كردووه، هه‌رێمی كوردستانیش هاوكاربووه له‌و پرۆسه‌یه چه‌ند كه‌سێک له‌و تۆمه‌تبارانه‌ی كه هاتونه‌ته هه‌رێمی كوردستان راده‌ستی كردوونه‌ته‌وه".
هەرچەندە لە هەرێمی کوردستان چەندین جار باس لە بردنە دەرەوەی پارە کراوە بە رێگای نایاسایی، بەڵام سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێم دەڵێت، "هه‌رێمی كوردستان ده‌وڵه‌ت نییه ده‌بێت له رێگه‌ی حكومه‌تی ناوه‌ندییه‌وه پاره داوا بكاته‌وه، من خۆم له‌كۆنگره‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی به‌شداربووم له قاهیره له كۆنگره‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له رێككه‌وتنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ دژایه‌تیكردنی گه‌نده‌ڵی زۆر دیدارمان كرد له‌چوارچێوه‌ی وه‌فدی عێراقی هه‌موویان به‌و ئاراسته‌یه بوون كه ئێمه شتێک داوابكه‌ینه‌وه به‌ڕاستی ده‌بێت له رێگه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراقیه‌وه بێت".
حاکم ئەحمەد ئەنوەر دەشڵێت: "له‌م قۆناغه‌شدا كه په‌یوه‌ندییه‌كی باش دروستبووه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقدا پێموایه كه‌شێكی باش ده‌ڕه‌خسێنێت بۆئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش هه‌ر به‌ڵگه‌یه‌ک پێشكه‌ش بكرێت كه هه‌ر بڕه پاره‌یه‌ک چووبێته ده‌ره‌وه ئه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه ده‌كرێت ئیشی له‌سه‌ر بكرێت".
سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێم زیاتر وتی: "زۆر قسه كراوه لەسەر بردنە دەرەوەی پارەی هەرێم بە رێگای نایاسایی، به‌ڵام تا ئێستا هیچ به‌ڵگه‌ی فه‌رمیمان لا نییه، تا ئێستا پرسی ناردنه ده‌ره‌وه‌ی پاره له هه‌رێمی كوردستان مه‌گه‌ر دوای شه‌ڕی دژه تیرۆر تۆزێک ئه‌مریكیه‌كان چاریان كردبێت ئه‌گه‌رنا سانسۆرێكی ئه‌وه‌نده به‌هێز نییه له‌سه‌ر ناردنه ده‌ره‌وه‌ی پاره، مه‌گه‌ر ئه‌و وڵاته‌ی پاره‌كه‌ی بۆ ده‌چێت خۆی كۆت و به‌ندی هه‌بێت ئه‌گه‌رنا لێره پرۆسه‌ی ناردنه ده‌ره‌وه‌ی پاره له هه‌رێمی كوردستان ئاسانه له رێگه‌ی نووسینگه و كۆمپانیا ئه‌هلیه‌كانه‌وه‌یه ئه‌گه‌رچی له رابردوودا به‌هۆی شه‌ڕی دژه تیرۆر تۆزێک كۆت و به‌ندی بۆ كراوه بۆیه عێراق و هه‌رێمی كوردستان تا پرۆسه‌ی ناردنه ده‌ره‌وه‌ی پاره كۆنتڕۆڵ نه‌كه‌ن و مامه‌ڵه له رێگه‌ی بانكه‌كانه‌وه نه‌بێت به‌ڕاستی زه‌حمه‌ته به‌ڵگه ده‌ست بكه‌وێت، ئه‌و وڵاتانه به‌پێی حوكمی قه‌زایی و به‌پێی بڕیار و به‌پێی هاوكاریه‌كی باوه‌ڕپێكراو نه‌بێت به‌ڕاستی ئاماده نین به‌ڵگه له‌سه‌ر هیچ كه‌سێک بده‌ن له‌به‌رئه‌وه ئیشه‌كه قورسه، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه ده‌بێت بكرێت".
لە ساڵانی رابردوو دەنگۆی کڕینی چەندین یەکەی نیشتەجێبوون لە ئەڵمانیا لە لایەن بەرپرسێکی حزبیەوە بڵاوکرایەوە، لەمبارەیەوە سەرۆکی دەستەی دەستپاکی دەڵێت: "زانیاریه‌ک بڵاو بووه‌وه به‌رپرسێک چه‌ندین شوقه‌ی كڕی بوو، به‌ڵام ده‌ڵێن ئه‌وانه هیچی به‌ڵگه نین، له‌گه‌ڵ هه‌ندێک رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی قسه‌مان كردووه به‌نیازین له‌داهاتوویه‌كی نزیكیشدا بیانبینین ئه‌گه‌ر هاوكارمان بن، به‌ڵام به‌ڵگه‌كان بایی ئه‌وه‌نده نین ئێمه بچین موفاته‌حه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی پێ بكه‌ین بۆیه به‌گه‌شبینیه‌وه ده‌ڕوانین ئه‌گه‌ر عێراق هه‌ر پێشكه‌وتنێكی هه‌بێت له‌و بواره‌وه به‌دڵنیاییه‌وه ئێمه‌ش وه‌ك هه‌رێمی كوردستان سوودی لێده‌بینین".
حاکم ئەحمەد ئەنوەر، وتیشی: "چەند تۆمه‌تبارێک هاتونه‌ته هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر داوای یاداشتی ده‌ستگیركردن كه له قه‌زای عێراقی ده‌رچووه وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و و داموده‌زگا ئه‌منیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هاوكاریان كردوون بۆیه سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراقیش سوپاسی هه‌رێمی كوردستانی كرد به‌نیازیشین له‌داهاتوودا بچین سه‌ردانیان بكه‌ین بیرۆكه‌ی ئه‌وه‌مان هه‌یه كه پرۆتۆكۆلێكی كاری هاوبه‌ش پێكه‌وه ئیمزا بكه‌ین بۆئه‌وه‌ی بتوانین ئاستی هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریه‌كان بخه‌ینه چوارچێوه‌ی دامه‌زراوه‌یی چونكه ئێستا زیاتر په‌یوه‌ندییه‌كان له‌نێوان سه‌رۆكی ده‌زگاكه یاخود چه‌ند به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتیه هه‌تا بیخه‌نه شتێكی فه‌رمی بۆئه‌وه‌ی بتوانین هه‌ر پێشكه‌وتنێک هه‌بێت له‌عێراقدا ئێمه‌ش بتوانین سوودی لێ ببینین واته سوود گۆڕین و شاره‌زایی گۆڕینه‌وه دوولایه‌نه بێت".
جگە لەکڕینی شوقەکانی بەرلین، ساڵی رابردوو لەسەروبەندی بڵاوبونەوەی هەواڵی مایەپوچ بوونی بانکێکی لوبنان هەواڵی فەوتانی چەندەها ملیار دۆلاری هەرێم لەو بانکە بڵاوبوەوە.
لەسەر بەفیڕۆچوونی پارەی هەرێم لە لوبنان سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێم دەڵێت: "كێشه‌ی ئێمه ئه‌وه‌یه هه‌رێمكین له‌چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تێكدا واته ده‌بێت ئێمه موفاته‌حه‌كردنی وڵاتان له رێگه‌ی كه‌ناڵی ناوه‌ندییه‌وه بێت له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌ناڵه چه‌ند ساڵی رابردوو چالاک نه‌بووه بۆخۆی نه‌یتوانی شتێكی ئه‌وتۆ له‌و هه‌موو پاره‌یه بدۆزێته‌وه، خاڵێكی تر ئه‌وه‌ی لوبنان پێموابوو باسی 300-400 ملیۆنێكه كه له‌قۆناغی گواستنه‌وه بووه و له بانک ماوه‌ته‌وه دیلۆت ئاماژه‌ی پێداوه ئه‌وه ناچێته چوارچێوه‌ی پاره گواستنه‌وه‌ی كه‌سێک، چونكه له هه‌رێم نه‌وت فرۆشراوه، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه هه‌ر پاره‌ی ئه‌و وڵاته‌یه و ده‌بێت به‌دواداچوونی بۆ بكرێت".
وتیشی: "پار ساڵ سه‌رۆكی نه‌هێشتنی شتنه‌وه‌ی پاره‌ی لوبنانم بینی وتی ده‌توانین ئه‌گه‌ر ئێوه داوابكه‌ن له رێگه‌ی حكومه‌تی ناوه‌ندییه‌وه ئێمه هاوكارتان ده‌بین".
لە کۆتایی قسەکانیدا، سەبارەت بەوەی وەک دەستەی دەستپاکی هەرێم چیتتان کردووە کە وەک کاری دەستەکەتان شانازی پێوەبکەن و باسی بکەن لەوتای دروستبوونتانەوە؟
لە وەڵامدا حاکم ئەحمەد ئەنوەر وتی: "کەسێک نیم حەز بە باسکردنی کەسی خۆم بکەم، بەڵام وەک دەستەکە، ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی نزیكه‌ی هه‌شت ساڵه دروستبووه پرسی دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی چوه‌ته ئاستێكی باش، بۆنموونه ئێستا ساڵانه 100-200 كه‌یسی گه‌نده‌ڵی ده‌چێته دادگاكان دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی ئیشی له‌سه‌ر ده‌كرێت، هه‌روه‌ها بابه‌تی فۆرمی ئاشكراكردنی سه‌روه‌ت و سامان به‌كورتی ئێمه چه‌ند هه‌نگاوێكی كه‌ممان ده‌ستپێكردووه له رێگه‌یه‌كی درێژ بۆ دژایه‌تیكردنی گه‌نده‌ڵی".