نوێنەری ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران ڕایدهگهیهنێت، "لەئەگەری سەرنەگرتنی هەوڵه دیپلۆماسیهكان لەگەڵ ئێران، بژاردەی سەربازیی بەردەستە".
ئاوێنه: ڕۆبێرت مالی نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران لەلێدوانێکیدا بۆ گۆڤاری فۆرین پۆلیس ڕایگهیاند، "لەئەگەری شکستی هەوڵە دیپلۆماسیو سزاکانی وڵاتان بۆ ڕێگرتن لەدەستڕاگەشتنی ئێران بەچەکی ئەتۆمی، بژاردەی سەربازیی دژی ئهو وڵاته بەردەستە".
نوێنەری ئەمریکا ئاشکراشیدەکات، "سەرۆکی ئەمریکا وەک کۆتا بژاردە لەئەگەری شکستی هەوڵە مەدەنیو دیپلۆماسییەکان بۆ ڕاگرتنی چالاکی ئەتۆمی زیانبەخشی ئێران، بەدڵنیاییەوە ڕازیی بەبژاردەی سەربازی لەدژی ئەم وڵاتە دەبێت".
مالی دەشڵێت، "ئێمە ئاگادارین ئێران تا دروستکردنی چەکی ئەتۆمی مەودایەکی ئەووتۆی نەماوەو هەرچی زوە دەبێت ئەم چالاکیانەی ڕابگرێت".
نوێنەری ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران سەبارەت بەپێکهێنانی کۆمیتەیەک بۆ گەڕان بەدوای ڕاستی ڕوداوەکانی ئەمدواییەی ئێران لەبارەی کوشتنی بەناحەقی هاوڵاتیان کە داوای مافە تایبهتىو ئازادیهكانیان بەشێوەی مەدەنی دەکەن، وتی، "بڕیاری ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان هیچ گومانێکی بۆ بەدواداچون لەپێشێلی مافی مرۆڤ لەئێراندا نەهێشتۆتەوەو هەوڵەکانیان بەڕژدیی بۆ ڕێگرتن لەتوندوتیژی حکومەتی ئێران بەرامبەر خۆپیشاندەران دەخەنەگەڕ".
پێشتریش ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەلێدوانێکدا بەکەناڵی CNNى ڕاگەیاندبوو، ئێران هەمیشە پەنجەی تۆمەت بۆ ئەمریکاو ئەوروپا بۆ تەشەنەکردنی خۆپیشاندانو ئاڵۆزیهكان لهوڵاتهكهیدا ڕادەکێشێت، ئەمەش هەڵەیەکی گەورەیە دەیکاتو ناکرێت وەڵامی خواستەکانی خەڵکی بەمشێوەیە بدرێتەوەو لەگەڵ ئەمانەشدا چالاکیه ئەتۆمیهكانیشى پەرەپێبدات.