نرخی نەوت لەسەرو 81 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەكرێت
  2022-12-16       353       

هەرچەندە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، نرخی نەوت لە چاو دوێنێ كەمێك دابەزی، بەڵام بەشێوەیەكی گشتی نرخی نەوت جێگیرەو هێشتا یەك بەرمیل نەوتی برێنت لەسەرو 81 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەكرێت.

ئاوێنە: بەپێی داتاکانی بازاڕی جیهانی نەوت، لە ئێستادا نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 81 دۆلارو 21 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەكساس بە 76 دۆلار و 5 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×