لە سبەینێوە بە نرخی پێشو دۆلار بە هاوڵاتییان دەفرۆشرێت
  2022-12-23       701       

بانکی رافیدەین و رەشید رایدەگەیەنن، لە سبەینێوە بە هەمان نرخی پێشو دۆلار بە هاوڵاتییان دەفرۆشن و ئاماژەیان بەو کەسانەش کردوە کە دەتوانن راستەوخۆ لەبانک دۆلار بکڕن. 
 
ئاوێنە:  بانکی رافیدەین و رەشید رایانگەیاند: لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی رێنماییەکانی بانکی ناوەندی لەبارەی فرۆشتن و دابەزاندنی نرخی دۆلار، لە سبەینێ شەممەوە دەست بە فرۆشتنی دۆلار و دراوە بیانییەکان دەکەن بە هاوڵاتییان. 

باسیان لەوەشکردوە، ئەو هاوڵاتییانەی کە بەنیازی گەشتی دەرەوەی وڵاتن دەتوانن بڕی 10 هەزار دۆلاری ئەمەریکی راستەوخۆ لە بانک بکڕن.   لەبارەی مەرجەکانیشەوە بانکی رەشید و رافیدەین دەڵێن: ئەو هاوڵاتییانەی بەنیازی کڕینی ئەو بڕە دۆلارەن پێویستە ماستەر کارتییان هەبێت بۆ ئەوەی بە ئاسانی ئەو بڕە پارەیەیان بۆ دابین بکرێت.   

لەبارەی نرخی دۆلارەکەوە ئەو دو بانکە باسیان لەوەشکردوە، هەر 100 دۆلار بە 146 هەزار و 500 دینار بەهەمان نرخی بانکی ناوەندی بە هاوڵاتییان دەفرۆشرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×