وەزارەتی دارایی خشتەی موچەی فەرمانبەرانی بڵاوکردەوەو بەگوێرهى خشتەکە جیاواز لەمانگەکانی ڕابردوو، دابەشکردنی موچە درێژکراوەتەوە لە22ى مانگ بۆ 25ى مانگ.
بەگوێرهى ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی بڵاویکردۆتەوە، لەڕۆژی چوارشممە 4ى ئەم مانگە دەست بەدابەشکردنی موچەی فەرمانبەران بۆ مانگی 12ى ساڵی ڕابردوو دەکرێتو لەڕۆژی 25ى مانگ کۆتایی دێت.
لهو خشتەیهى دابەشکرنی موچەی مانگی 12ى ساڵى ڕابردوو، وادهى دابهشكردنى موچه درێژکراوەتەوە، چونكه موچەی مانگی 11ى ساڵى ڕابردوو لەڕۆژی 12ى 4 دەستی پێکردو لەڕۆژی 22ى 12 کۆتاییھات.
مانگ بەمانگ حکومەت خشتەی پێدانی موچە درێژدەکاتەوەو مانگانە فەرمانبەران موچەی مانگی ڕابردوو وەردەگرن نەک ھەمان ئەو مانگەی تێیدان.
