شەپۆلێکی باران و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و هەفتەیەک بەردەوام دەبێت
  2023-01-22       1102       

پێشبینی دەکرێت شەپۆلێکی بەفر و باران شارەکانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە و بۆ ماوەی یەک هەفتە بەردەوام بێت.

ئاوێنە: پێگەی ئەکواوێزەر بۆ پێشبینیی کەشوهەوای جیهان پێشبینی دەکات، شەپۆلێکی باران و بەفر لە کۆتایی ئەم مانگەدا ناوچە و شارەکانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە و بۆ ماوەی هەفتەیەکی تەواو بەردەوام بێت.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی کە ماڵپەڕەکە بڵاویکردووەتەوە، شەپۆلەکە لە 28ی ئەم مانگەوە دەستپێدەکات و بۆ ماوەی 7 ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

ئاماژە بەوە دەکات کە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە هەریەک لە سلێمانی و هەڵەبجە لە کۆتایی ئەم مانگە و سەرەتای مانگی داهاتوو بەفر دەبارێت، هاوکات بەفر بەدرێژایی ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت، هەروەها بارانیش دەبارێت.

پێشبینیش دەکات لە مانگی شوباتدا هەرێمی کوردستان جارێکی دیکە رووبەڕووی شەپۆلی بەفر و باران ببێتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×