"دادگای پاریس لەبارەی دۆسیەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم بڕیاری دا"
  2023-01-27       2378       

دادگای نێودەوڵەتی لەپاریس حوكمی كۆتایی خۆی لەسەر كەیسی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم لە رێگای توركیاوە دەركرد، هەرچەندە هێشتا وردەكاری بڕیارەكە دیار نییە، ئاماژەكان بۆ ئەوە دەچن بڕیارەكە لەبەرژەوەندی عێراق و دژ بە توركیاو هەرێمی كوردستان بێت.

ئاوێنە: محەمەد حسێن، توێژەر لە ناوەندی عیراقی بۆ لێكۆڵینەوە و شیكارییە سیاسییەكان، ئەمڕۆ هەینی، لە هەژماری خۆی لە فەیسبوك رایگەیاند"دادگای پاریس حوکمی خۆی دا لەسەر کەیسی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان لە ڕێگەی تورکیاوە، هەواڵی خراپ بەڕێوەیە بۆ تورکیاو هەرێمی کوردستان."

حكومەتی عێراق لەسەردەمی حەیدەر عەبادی لەساڵی 2015 لەبارەی كەیسی فرۆشتنی نەوتی هەرێمی كوردستان بەبێ رەزامەندی بەغدا، لە دادگای نێودەوڵەتی لە پاریس سكاڵای لەسەر توركیا تۆماركردوەو داوای (26 ملیار) دۆلار قەرەبو لە توركیا دەكات.

كەیسەكە لەسەر ئەوەیە توركیا رێگای داوە نەوتی هەرێم بە بۆری عێراق لەناو خاكی توركیاوە بۆ بەندەری جەیهانی بگوازرێتەوە، عادل عەبدولمەهدی 2019 پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراقی وەرگرت، بڕیاری دادگای پاریسی راگرت‌و دەرفەتێكی نوێی دا بە توركیا‌و هەرێمی كوردستان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×