زانكۆی سلێمانی لەسەر ئاستی زانكۆكانی هەرێم یەكەمە
  2023-01-31       538       

زانكۆی سلێمانی رایگەیاند، بەپێی نوێترین راپۆرتی پێگەی (Webometrics) لە ساڵی 2023دا بۆ جارێكی تر زانكۆكەیان لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان یەكەمەو لەسەر ئاستی زانكۆكانی عیراق لە پلەی پێنجەمدایە و لەسەر ئاستی جیهانیش چەندین پلە چۆتە پێشەوە، كە بەراود لەگەڵ ساڵی رابردو بەشێوەیەكی بەرچاو ئاستی بەرزبوەتەوە.

ئاوێنە: زانكۆكە لە راگەیەندراوێكدا لەگەڵ بڵاوكردنەوەی لیستێكی پێگەی (Webometrics)، وتویەتی، لەنوێترین راپۆرتی ئەمساڵیدا ئەو پێگەیە بەپێی زۆری سایتەیشنی مامۆستایانی زانكۆكان ریزبەندی بۆ زانكۆكان كردوە كە زانكۆی سلێمانی لە ساڵی 2023دا، سایتەیشنی زۆر بوە كە ئەوەش هۆكارێكی سەرەكی بوە بۆ بەرەو پێشچونی زانكۆكە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و عێراق و جیهانیش.

"سایتەیشن" واتە مامۆستایانی ئەو زانكۆیە لە گوگڵ سكۆلار، توێژینەوەكانیان لەو ساڵەدا زۆرترین گەڕانی بۆ كراوە و كەسانی تر بۆ وەرگرتنی زانیاری بۆ توێژینەوەكانیان، وەكو سەرچاوە توێژنەوەی بڵاوكراوەی ئەو مامۆستایانەیان وەرگرتوەو لە تۆێژینەوەكانیاندا بەكاریانهێناوەتەوە.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×