كەشناسی هەرێم: ئەمڕۆ و سبەی باران بارین بەردەوام دەبێت
  2023-02-03       526       

كەشناسی هەرێم پێشبینی دەكات، ئەمڕۆ هەینی نمە بارانی كەم لە ناوچە شاخاوییەكان بەردەوام بێت و سبەی شەممەش، باران بارین زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بگرێتەوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا وتی، ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە بارانی کەم لە ناوچە شاخاوییەکان و پلەكانی گەرماش بەرزتر دەبن لەچاو تۆماركراوەكانی دوێنێ.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە سبەی شەممە، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت لەپاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، سەرەتا لە کاتەکانی ئێوارە باران بارین لە بەشی باکوری ڕۆژ ئاوای هەرێم دەست پێدەکات و پاشان لە شەودا ڕێژەی دابارین زیاد دەکات لە زۆربەی ناوچەکانی تر باران بارینمان دەبێت.

هەروەها پێشبینیشی كردوە كە سبەی پلەكانی گەرما نزیك بن لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.

كەشناسی هەرێم پێشبینی كردوە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بەم جۆرە بن: ھەولێر: 12، سلێمانی: 11، دھۆک: 9، کەرکوک: 16، ھەڵەبجە: 11، سۆران: 8، گەرمیان: 17 پلە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×