بانكی ناوه‌ندی عێراق ده‌رئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ی خۆی بۆ ده‌ستكاریكردنی نرخی دینار به‌رانبه‌ر به دۆلار، داوه به سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كه پێشنیاری كردبوو 100 دۆلار بكرێ به 135 هه‌زار دینار .
ئاوێنە: ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه حه‌وتی شوبات، ئه‌نجوومه‌نی كارگێڕیی بانكی ناوه‌ندی عێراق، له راگه‌یه‌نراوێكی فه‌رمی كه له ماڵپه‌ڕی خۆیان بڵاویان كردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت، ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌مان ده‌رئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌باره‌ی گۆڕینی نرخی دینار به‌رانبه‌ر دۆلار، داوه به ئه‌نجوومه‌نی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق."
ئه‌وه له كاتێكدایه محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، پێشنیاری كردبوو كه 100 دۆلار به 135 هه‌زار دینار جێگیر بكرێ، بۆ ئه‌وه‌ی له بازاڕیش دوو بۆ سێ هه‌زار دینار گرانتر بێ.
نرخی هه‌ر دۆلارێك له بانكی ناوه‌ندی عێراق به هه‌زار و 460 دیناره، له بازاڕیشدا ده‌بێ به 147 هه‌زار دینار بفرۆشرێ، به‌ڵام 100 دۆلار ئێسته به 160 هه‌زار دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.
بڕیاره‌له رۆژانی هه‌شت و نۆی شوبات، شاندی حكوومه‌تی عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تیی به فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه، سه‌ردانی ئه‌مه‌ریكا بكات بۆ رێككه‌وتن و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی به‌های دینار و تاوتوێكردنی پرسه هاوبه‌شه‌كان.
هه‌روه‌ها ئه‌مڕۆیش نرخی دۆلار به‌رانبه‌ر به‌دینار دابه‌زی و 100 دۆلار به‌رانبه‌ر به 159 هه‌زار و 750 دینار، له هه‌فته‌ی رابردوویشدا دۆلار گه‌یشته به‌رزترین ئاست، به‌جۆرێك نرخی 100 دۆلار به‌رانبه‌ر به 177 هه‌زار دینار بوو، ئه‌مه‌یش دڵه‌ڕاوكێی له‌ناو ته‌واوی هاووڵاتییاندا دروست كرد.