2023-02-14   337     
ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم سه‌ردانی ناوچه زیانلێكه‌وتوه‌كانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا‌و باكوری كوردستان ده‌كات.
ئاوێنە: میدیاى نزیك له‌پارتى ئاشكرایكردوه، ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم بۆ دەربڕینی هاوخەمی بەهۆی بومەلەرزەکەی 6ی ئه‌م مانگه، سەردانی تورکیا‌و باکوری کوردستان دەکات.
ئه‌وه‌ش باسكراوه، بارزانى سەردانی چەند شارێک لەباکوری کوردستان دەکات کە لەبومەلەرزەکەدا زیانی گەورەی گیانی‌و ماڵی‌یان بەرکەوتوە، هاوکات لەگەڵ تیمەکانی گەڕان‌و فریاگوزاریی هەرێمی کوردستان كه ئێستا له‌توركیان کۆدەبێتەوە.
هاوكات ئه‌وه‌ش ئاشكراكراوه، هەر ئەمڕۆ دواى سه‌ردانى زیانلێكه‌وتوانى بومه‌له‌رزه‌كه، سەرۆکی هەرێم ده‌چێته ئەنكەرە لەگەڵ مەولود چاوش ئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆدەبێتەوەو هه‌ر ئه‌مڕۆش دەگەڕێتەوە هەرێمی کوردستان.