هەپەگە: سەرباری ئەوەی هێزەكانمان لەدۆخی بەرگرییدان، هێرشەكانی سوپای توركیا بەردەوامە
  2023-02-18       661       

ناوەندی ڕاگەیاندن‌و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل -هەپەگە- ڕایگەیاند، سەرباری ئەوەی هێزەكانیان لەدۆخی بەرگرییدان، بەڵام هێرشەكانی سوپای توركیا بەردەوامە، ئاماژەی بەوەش كردووه‌، بەشێك لەناوچەكانی بەرخۆدان بەبۆمبی قەدەغەكراو بۆردومان كراون.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ شه‌ممه‌، هەپەگە لەڕاگەیەندراوێكدا ئاماری چالاكییەكانی دوێنێی گەریلاو هەروەها هێرشەكانی سوپای توركیای‌ بڵاوكردەوە.

لەڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، "سەرباری ئەوەی هێزەكانمان لە دۆخی بەرگرییدان، بەڵام هێرشەكانی سوپای داگیركەری‌ تورک بەردەوامە، ئەو هەرێمانەی، كە هێزەكانی ئێمەی تێدایە دوو جار بە بۆمبی قەدەغەكراو و ٥٤ جاریش بە تانك، كاتیۆشا و چەكی قورس بۆردومان كراون."

به‌هۆی‌ بومه‌له‌رزه‌كه‌ی‌ توركیاو باكوری‌ كوردستان، هێزەكانی پاراستنی گەل تاك لایه‌نه‌ سه‌رجه‌م چالاكییه‌كانی‌ دژی‌ سوپای‌ توركیا ڕاگه‌یاند.

هەپەگە زانیاریی لەبارەی هێرشەكانی سوپای توركیای بەم جۆرە بڵاوكردووەتەوە:

هێرشەكانی داگیركەران بێ وچان بەردەوامن:

لە هەرێمی زاپ

لە ١٧ی شوبات، كاتژمێر ١٢:٠٠ و ١٢:٣٠، كاتێك كە لە نزیك گوندی سیدای سەر بە ناوچەی شێلادزێی ئامێدی داگیركەران هێرشیان كردە سەر سەنگەرەكانی هێزەكانمان، هێزەكانیشمان بە چەكی قورس خۆیان پاراست و بەرگرییان لە خۆیان كرد.

لە ١٧ی شوبات، كاتژمێر ١٠:٣٠، سەنگەرەكانی بەرخودانمان لە هەرێمی چەمچۆی سەربە ناوچەی شێلادزێی ئامێدی بۆردومان كران، هێزەكانمان بۆ ئەوەی خۆیان لە بۆردومانەكە بپارێزن، بە نیشانشكێن لە داگیركەرانیاندا و داگیركەرێكیان سزادا.

هێرشەكانی سوپای توركی داگیركەر بە بۆمبی قەدەغەكراو و چەكی كیمیایی:

لە ١٧ی شوباتدا، سەنگەرەكانی بەرخودانی ئێمە لە هەرێمی چەمچۆی سەر بە ناوچەی شێلادزێی ئامێدی لە نزیك گوندی سیدا دوو جار بە بۆمبی قەدەغەكراو بۆردومان كران.

هێرشەكانی سوپای داگیركەری توركی:

لە ١٧ی شوباتدا، سەنگەرەكانی بەرخودانمان لە نزیك هەرێمی چەمچۆ و گوندی سیدای سەر بە ناوچەی شێلادزێی ئامێدی، ٥٤ جار بە كاتیوشا، تانك و چەكی قورس بۆردومان كران.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×