حكومەتی هەرێم و عێراق بڕیاریاندا لیژنەیەكی هاوبەش بۆ ئامادەكردنی پڕۆژە یاسای نەوت و گاز پێكبهێنن
  2023-02-19       458       

حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لە كۆبونەوەی ئەمڕۆی نێوان وەفدی حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەفدی وەزارەتی نەوتی عێراقدا، بڕیاردرا بە پێكهێنانی لیژنەیەكی هاوبەش بۆ ئامادەكردنی پڕۆژە یاسای نەوت و گاز.

ئاوێنە: ئەمڕۆ یەکشەممە، وەفدى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە بەغدا لەگەڵ وەفدی حکومەتی فیدڕاڵی- وەزارەتی نەوت کۆبوەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان "لە کۆبونەوەکەدا بڕیاردرا لیژنەیەکی ھاوبەش پێکبھێنرێت بۆ ئامادەکردن و داڕشتنی پرۆژە یاسای نەوت و گازی فیدراڵی.

لەكۆبونەوەكەدا وەفدی حکومەتى هەرێمى کوردستان پێکهاتبون لە وەزیرى دارایی وەک سەرۆکى وەفدەکە و وەزیرى سامانە سروشتییەکان بەوەکالەت و سەرۆکى دیوانى ئەنجومەنى وەزیران و سەرۆکى فەرمانگەى هەماهەنگى و بەدواداچون و وتەبێژى حکومەتی هەرێم و نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە بەغداو بەڕێوەبەرى گشتیی وەزارەتى سامانە سروشتییەکان؛ ئامادەبوانى کۆبونەوەکەش لە لایەنى عێراقى، بریتی بون لە وەزیرى نەوت و هەردو بریکارەکەى و بەڕێوەبەرە گشتییەکان لە وەزارەتی نەوت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×