هەولێر؛ دو کرێکار لەكاتی كاركردن لە پڕۆژەیەكی نیشتەجێبون کەوتنەخوارەوەو گیانیان لەدەستدا
  2023-02-19       493       

ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، لە كاتی كاركردن لە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبون لە هەولێر، دو کرێکار کەوتنە خوارەوە و هەردوکیان گیانیان لەدەستدا.

ئاوێنە: یوسف کەریم، سەرۆکی لقی هەولێری سەندیکای کرێکارانی کوردستان، بە روداوی راگەیاند، لە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبون دو کرێکار کەوتونەتە خوارەوە و گیانیان لەدەستداوە. یەکێکیان خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانەو ئەوی دیکەش خەڵکی هەولێرە.

سەرۆکی لقی هەولێری سەندیکای کرێکاران وتیشی"بەهۆی نەبونی سەلامەتی لە شوێنی کارکردن ئەو جۆرە روداوانە بەردەوام رودەدەن. ئێمە داوا لە خاوەن پڕۆژەکان و حکومەت دەکەین گرنگییەکی زیاتر بە سەلامەتی پیشەیی بدەن."

 ئەوەشی خستەڕو"روداوەکە نوێیەو سبەی بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی کار لیژنەیەک پێکدەهێنین و سەردانی شوێنی روداوەکە دەکەین بۆ بەدەستهێنانی زانیاریی زیاتر."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×