سەعدی پیرە: چاوەڕێی کۆبوونەوەین لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان
  2023-02-20       405       


سەعدی پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند، چاوەڕێین لە کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێم لەبارەی پرسەکانی هەڵبژاردن و پەیوەندییەکانی نێوان پارتی و یەکێتی و گەڕانەوەی سەقامگیری بۆ ناو حکومەت گفتوگۆ بکەین.

ئاوێنه‌: سەعدی پیرە، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆمەڵێک پەیامی گرنگی سەرکردە و بەرپرسانی وڵاتانی پێیە و دەمانەوێت هەڵوێستی ئەوان بزانین.

دوێنێ 20ـی 2ـی 2023، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە میونشن رایگەیاند، دوای گەڕانەوەی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لەسەر دۆخی ئێستا و هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان دەکەن.
 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×