ئەردۆغان: 14ی ئایار هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی و پەرلەمانی توركیا دەكرێت
  2023-03-10       373       

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا بڕیاریدا هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و هەڵبژاردنی خولی 28ی پەرلەمانی تورکیا لە 14ی ئایاری ئەمساڵ ئەنجام بدرێت.

 ئاوێنە: رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا، ئەمڕۆ هەینی، رایگەیاند، "بەپێی ئەو دەسەڵاتەی کە لە ماددەی 116ی دەستورماندا هەیە، بڕیاری گۆڕینى واده‌ى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنم له‌ 18ى حوزه‌یرانه‌وه‌ بۆ 14ى ئایار واژو كرد."

تاوەكو ئێستا كاندیدە دیارەكان بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری توركیا بریتین لە رەجەب تەیب ئەردۆغان، كاندیدی هاوپەیمانیی جمهور (ئاکپارتی و مەهەپە) و کەمال کڵچدارئۆغڵو، كاندیدی هاوبەشی "هاوپەیمانیی میللەت"، كە لە شەش حزبی ئۆپۆزسیۆنی توركیا پێكدێت.

ئەردۆغان وتیشی، دوای ئەوەی ئەم بڕیارە لە رۆژنامەی فەرمی بڵاو دەکرێتەوە، سبەی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان دەست بە رێککاری ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان دەکات.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×