سێ بومه‌له‌رزه‌ى به‌هێز باكورو توركیا هه‌ژانده‌وه‌
  2023-03-13       605       

ئه‌مڕۆ جارێكى دیكه‌ سێ بومه‌له‌رزه‌ به‌سێ گوڕى دیكه‌ى به‌هێز باكورى كوردستانى هه‌ژانده‌وه‌و ئافاد-یش ده‌ڵێت، "بومەلەرزەکە لەقوڵایی 10.02 کیلۆمەتر تۆمارکراوە".

ئاوێنە: به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى سەرۆکایەتیی کارەساتی لەناکاوو فریاگوزاریی تورکیا ناسراو به‌(ئافاد) بڵاویكردۆته‌وه‌، لەپارێزگاکانی مەڵاتى له‌باکوری کوردستان‌و هاتای تورکیا، سێ بومەلەرزە بەگوڕەکانی 4.7، 4.5 و 4.4 پلەی ڕێختەر ڕویانداوه‌.

ئافاد ئاشكرایكردوه‌، "کاتژمێر 04:34 خولەکی بەرەبەیانیی ئەمڕۆ دوشەممە 13ی ئاداری 2023، بومەلەرزەیەک بەگوڕی 4.7 پلەی ڕێختەر لەشارۆچکەی (شیرۆ)ى سەر بەپارێزگای مەڵاتى له‌باکوری کوردستان ڕویداوه‌.

ئه‌وه‌ش هاتوه‌، "بومەلەرزەکە لەقوڵایی 10.02 کیلۆمەتر تۆمارکراوەو لەپارێزگاکانی دەوروبەری هەستیپێکراوە".

ئافاد لەهەژماری فەرمیی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر نوسیویه‌تى، "بومەلەرزەکە زیانی گیانی نەبوەو کارەکانی پشکنینی تیمەکان لەناوچەکە بەردەوامن"، بەڵام دەزگای بومەلەرزەزانیی قەندیلی تورکیا دەڵێت، "بومەلەرزەکە بەپلەی 4.8ی ڕێختەر بوەو لەقوڵایی 2.4 کیلۆمەتر تۆمارکراوە".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×