سودانى: یاساى بودجە رێککەوتنى لەسەرکراوە و دەتوانێت زۆرێک لە کێشەکان چارەسەر بکات
  2023-03-15       426       

سەرۆک وەزیرانى عێراق رایدەگەیەنێت؛ رێککەوتن لەسەر پڕۆژەیاساى بودجەى 2023 کرا، دەشڵێت:  پڕۆژەکە کلیلى چارەسەرى کێشەکانى عێراقە. 

ئاوێنە:  لە وتارەکەیدا کە لەدیداری سلێمانى پێشکەشى کرد، محەمەد شیاع سودانى رایگەیاند: کابینەى نوێی حکومەت بەشێک لە کارنامەکانى جێبەجێ کراوە و بەڵێنى چاکسازیش بە هاوڵاتییان دەدەین.  

هەروەک جەخت دەکاتەوە لەوەى کە بەهێزى هەرێمى کوردستان سەلمێنەرى بەهێزى عێراقە و  دەڵێت: رێگە نادەین خاکى عێراق بۆ بەئامانجگرتنى وڵاتان بەکاربێت و عێراق رێز لە سەروەرى خاکەکەى دەگرێت.  

باسى لەوەشکرد کە لەگەڵ شاندى هەرێمى کوردستان گفتوگۆیەکى بەرهەمدارییان کردوە و ئاماژەى بەوەکرد کە لەگەڵ هەرێمى کوردستان یاساى نەوت و غاز دەردەکەن و جەختیش دەکاتەوە لەوەى کە پێویستە واز لە وشەى کێشە هەڵپەسێردراوەکان بهێنرێت.

 سەرۆک وەزیرانى عێراق وتیشى'" بەبێ بیرکردنەوە رازیبوین لەسەر ناساندى هەڵەبجە وەک 19ـەمین پارێزگاى عێراق و  بەپارێزگابونى هەڵەبجە بچوکترین پێزانینە بۆ قوربانییەکانى ئەو شارە".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×