بزوتنەوەى گۆڕان: گرنگە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێت
  2023-03-16       360       


بزوتنەوەى گۆڕان لە کۆبونەوەیەکدا لەگەڵ کۆنسوڵى گشتى کۆمارى چیک، جەخت لە ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان دەکاتەوە و رایدەگەیەنێت؛ هەڵبژاردن بکرێتە ئامڕازێک بۆ گۆڕانکاریی و یەکخستنەوەی ھێزی پێشمەرگە بکرێ بە مەرج و فشار بۆسەر دەسەڵات .

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ پێنجشەممە، 16/3/2023، کارێل کۆرتانێک، کونسوڵی گشتی کۆماری چیک لە ھەرێمی کوردستان سەردانی بزتنەوەی گۆڕانی کرد و لەلایەن عومەری سەید عەلی و ژوری پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان و ژوری سەرچاوە مرۆییەکان ‎پێشوازی لێکرا.

لە کۆبونەوەکەدا بزوتنەوەى گۆڕان ‎جەختى کردەوە کە لە ھەرێمی کوردستان ناکۆکیەکان لەسەر دەسەڵاتە. باس لەوەشکراوە کە پێویستە ھاوپەیمانان کە پشتیوانی ھێزی پێشمەرگە دەکەن بە راھێنان و ھاوکاری لۆجستی و دارایی؛ یەکخستنەوەی ھێزی پێشمەرگە بکەن بە مەرج و فشار بکەن.

لە کۆتاییشدا جەخت کراوەتەوە لەوەى کە ‎گرنگە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێت ‎و لە عێراق و کوردستان ھەڵبژاردن دەبێت ببێتە ئامرازی گۆڕانکاری.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×