بنکەی لالش: پێویستە کورسی کۆتا بۆ ئێزیدییەکان تەرخانبکرێت
  2023-03-18       428       

سەرۆکی دەستەی باڵای بنکەی لالش داوا لەحزب و لایەنە سیاسییەکان دەکات لەیاسای نوێی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا، کورسی کۆتا بۆ ئێزیدییەکان تەرخانبکرێت.

ئاوێنه‌: ئەو داواکارییە لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا هات کە ئەمڕۆ شەممە لەبارەگای بنکەی لالش لەدهۆک بەڕێوەچو.

سەعید جردۆ، سەرۆکی دەستەی باڵای بنکەی لالش ڕایگه‌یاند، "ئێزدی پێکهاتەیەکی سەرەکی و رەسەنن، بونی ئەوان لەدامەزراوەیەکی نیشتیمانی وەکو پەرلەمان گرنگەو نابێتە خاڵێکی لاواز بۆ ئەو دامەزراوەیە، بەڵکو سەرفرازییە بۆ هەموو لایەک و ناوبانگی سیاسی کوردستان لە دەرەوە جوانتر دەکات". هەربۆیە داوای لە لایەنە سیاسییەکان کرد، پاڵپشتی ئەو داواکارییەیان بکەن.

بنکەی لالش بۆ راگەیاندن و رۆشنبیری بەگەورەترین دامەزراوەی رۆشنبیری ئێزیدی دادەنرێت، لەساڵی 1993وە دامەزراوە، 38 بەش و نوسینگەی لەناوخۆی عیراق و دەرەوەدا هەیە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×