حکومەتی ھەرێم: پێویستە ئەمریکا سپاسی ھەرێمی کوردستان بکات
  2023-03-27       1016       

لەميانەى نوێترین کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیدا، ​دیندار زێباری ڕێکخەری نوسینگەی ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکومەتی ماوە بەسەرچووى هەرێم  وەڵامی ڕاپۆرتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکای دایەوە و ڕاشى گەیاند"هیچ ئەشکەنجەدانێک لە زیندانەکانی هەرێم نییە و کەیسی بادینان بە سیاسی کراوە و بەرپرسەی حکومەتی هەرێم، کەیسی زیندانیانی  بادینان تەواو بە سیاسی کراوە، ئۆپۆزسیۆنێکی گەورەی لە پشتە".

ئاوێنە: لەبارەى بەکارهێنانى وشەى بادینانەوە دەشڵێت :"بەکارهێنانی  وشەی بادینان بەمەبەست کراوە، چونکە شتێک نیە بە ناوی زیندانیانی بادینان، بەڵکو لە بادینان بە سەدان کەس گیراوە.. بەس ئەو کەیسە بە سیاسی کراوە".

بەوتەی دیندار زێباری :"شەش هەزار زیندانی لە کوردستان هەیە، نیوەی ئەو زیندانیانە لەسەر مادەی هۆشبەر دەستگیرکران و لە کوردستان ٧ هەزار  ڕۆژنامەنووس  تۆمارکراوە، لە ڕاپۆرتی  وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا تەنیا ئاماژە بە ١٣ ڕۆژنامەنووس کراوە".

دیندار زێباری ئەوەشى خستۆتە ڕوو:" پێویستە حکومەتی ئەمریکا، سوپاسی حکومەتی هەرێم بکات بۆ ئەو هاوکارییانەی پێشکەش بە ئێزیدیەکانی کراوە".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×