بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوشەممە، پەرلەمانی عێرق هەمواری یاسای ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی پارێزگا‌و قەزاكانی پەسەندكرد. فراكسیۆنی یەكێتی رایگەیاند، بەهۆی ناڕەزایەتییان لەسەر ئەو ماددەو بڕگانەی پەیوەندییان بە كەركوكەوە هەبو، دەنگی بە هەموارەكە نەدا. دەشڵێت، لایه‌نێكی سیاسی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی حزبیان سازشیان له‌سه‌ر كه‌ركوك كرد.
ئاوێنە: فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق، لە راگەیەندراوێكدا وتی"دوای مشتومڕو ململانێیه‌كی زۆر، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، هه‌مواری سێیه‌می یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران تێپه‌ڕێندرا، فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌سه‌ر ئه‌و ماده‌و بڕگانه‌ی په‌یوه‌ندی به پارێزگای كه‌ركوك هه‌بو، ناڕازی بو، بۆیه ده‌نگی به‌و ماده‌و بڕگانه و كۆی یاساكه نه‌دا."
فراكسیۆنەكە ئەوەشی خستۆتەڕو"بۆ رای گشتی گه‌لی كوردستان رونیده‌كه‌ینه‌وه، كه ئێمه به‌شداریمان له دانیشتنه‌كه نه‌كرد تا نساب ته‌واو بو، به‌بێ ئێمه‌ش دانیشتنه‌كه ده‌كرا، چونكه هه‌ندێك له‌لایه‌نه سیاسییه‌كان رێكه‌وتبون یاساكه تێپه‌ڕێنن، بۆیه به‌ناچاری به‌شداریمان كرد، تا دوا هه‌وڵی خۆمان بده‌ین له به‌رژه‌وه‌ندی كه‌ركوك، بۆیه ده‌نگمان به‌و ماده‌و بڕگانه نه‌دا دژی خواستی گه‌له‌كه‌مان بون."
ئاماژەی بەوەشداوە كە "به‌داخه‌وه هێزه كوردستانییه‌كان به‌یه‌ك هه‌ڵوێسته‌وه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌م پرسه گرنگه‌دا نه‌كرد، لایه‌نێكی سیاسی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی حزبیان له‌به‌رامبه‌ر دو كورسی كۆتای مه‌سیحییه‌كان و ده‌نگی ئاواره‌كانی ناو كه‌مپه‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا، سازشیان له‌سه‌ر كه‌ركوك كرد."
جەختیشی كردۆتەوە"سازشكردن له‌سه‌ر كه‌ركوك بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی حزبی مێژو به ناشیرینی ئه‌ینوسێته‌وه."
دەقی راگەیەندراوەكە:
دوای مشتومڕو ململانێیه‌كی زۆر، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، هه‌مواری سێیه‌می یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران تێپه‌ڕێندرا، فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌سه‌ر ئه‌و ماده‌و بڕگانه‌ی په‌یوه‌ندی به پارێزگای كه‌ركوك هه‌بو، ناڕازی بو، بۆیه ده‌نگی به‌و ماده‌و بڕگانه و كۆی یاساكه نه‌دا.
سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، هه‌رچه‌نده له ساڵی 2004ەوه به هۆكاری سیاسی هه‌ڵبژاردنی تێدا ئه‌نجام نه‌دراوه، به‌شداریمان له دانیشتنه‌كه بۆ ئه‌وه بو كه‌ركوك به‌ده‌رنه‌كرێت له هه‌ڵبژاردن، به‌ڵام ئه‌و مه‌رجانه‌ی بۆ وردبینیكردن له تۆماری ده‌نگده‌رانی كه‌ركوك دانراوه، ناڕون و نادادپه‌روه‌رن و دژی پێكهاته‌ی كورده، كه به‌م شێوه‌یه خواره‌وه‌ن:
1. ئه‌و ماده په‌سه‌ند كراوه هه‌مان ئه‌و ماده‌یه نییه كه ڕۆژی پێشوتر به‌ره‌زامه‌ندی هه‌مو پێكهاته‌كان ئاماده كرا، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌نجامنه‌دانی دانشتنه‌كه ده‌نگی له‌سه‌ر نه‌درا.
2. راسته له یاساكه‌دا سه‌رژمێریی 1957 كراوه‌ته یه‌كێك له بنه‌ماكانی ده‌نگده‌ر له‌كه‌ركوك، به‌ڵام ئه‌وه‌ی مه‌ترسی له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌یه له‌ماده‌یه‌كی پێشوتری یاساكه‌دا هاتوه، كه هه‌ر پارێزگایه‌ك به‌سنوری ئیداری ئێستای بازنه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردنه، ئه‌مه ئه‌وه ئه‌گه‌یه‌نێت كه ڕاسته سه‌رژمێری 57 بنه‌مایه، به‌ڵام به‌سنوری ئیداری ئێستای كه‌ركوك و به‌مه‌ش ده‌نگده‌رانی ره‌سه‌نی كه‌ركوك له چه‌مچه‌ماڵ و كه‌لارو كفری و دوزخورماتو كه له‌ساڵی 1957 سه‌ر به كه‌ركوك بون ئه‌كه‌ونه به‌رده‌م مه‌ترسیی سڕینه‌وه. زیادكردنی یه‌كه‌ی ئیداری سه‌رگه‌ڕان له كۆبونه‌وه‌ی سه‌رۆك كوتله‌كان و به‌ئاماده‌بونی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌سه‌ر داوای یه‌كێتی زیادكرا.
3. زیادكردنی بڕگه‌یه‌ك كه ماف ئه‌دا به‌و كه‌سانه‌ی پێش ساڵی 2003 فۆرمی خۆراكیان له كه‌ركوك بوه، سه‌رژمێری ساڵی 57 به‌تاڵ ئه‌كاته‌وه‌و مافی ده‌نگدان به عه‌ره‌بی هاورده ده‌دات، ئه‌م بڕگه‌یه به‌بێ ره‌زامه‌ندیی كورد بوە.
بۆ رای گشتی گه‌لی كوردستان رونیده‌كه‌ینه‌وه، كه ئێمه به‌شداریمان له دانیشتنه‌كه نه‌كرد تا نساب ته‌واو بو، به‌بێ ئێمه‌ش دانیشتنه‌كه ده‌كرا، چونكه هه‌ندێك له‌لایه‌نه سیاسییه‌كان رێكه‌وتبون یاساكه تێپه‌ڕێنن، بۆیه به‌ناچاری به‌شداریمان كرد، تا دوا هه‌وڵی خۆمان بده‌ین له به‌رژه‌وه‌ندی كه‌ركوك، بۆیه ده‌نگمان به‌و ماده‌و بڕگانه نه‌دا دژی خواستی گه‌له‌كه‌مان بون.
به‌داخه‌وه هێزه كوردستانییه‌كان به‌یه‌ك هه‌ڵوێسته‌وه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌م پرسه گرنگه‌دا نه‌كرد، لایه‌نێكی سیاسی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی حزبیان له‌به‌رامبه‌ر دو كورسی كۆتای مه‌سیحییه‌كان و ده‌نگی ئاواره‌كانی ناو كه‌مپه‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا، سازشیان له‌سه‌ر كه‌ركوك كرد.
یه‌كێتی سوره له‌سه‌ر ئامانج و ستراتیژی له‌مێژینه‌ی له به‌رگریكردن له كه‌ركوك و هه‌مو ناوچه كوردستانییه به‌ناهه‌ق دابرێنراوه‌كان، هه‌مو ڕێگایه‌كی ده‌ستوری و یاسایی و سیاسی ده‌گرێته‌به‌رو سازشكردن له‌سه‌ر كه‌ركوك بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی حزبی مێژو به ناشیرینی ئه‌ینوسێته‌وه‌و خه‌ڵكی خۆڕاگری كه‌ركوكیش له‌بیری ناكه‌ن.
فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
٢٧ی ئازاری ٢٠٢٣