كەسێكی تەمەن 38 ساڵ كە پیشەی پێشمەرگەیە لە شاری كەركووك لەلایەن ماڵە خەزوورانییەوە كوژرا.
ئاوێنە: ئەو كەسەی كوژراوە، هاوسەرەكەی كچی پووری بووە و ماوەیەكە كێشەیان لەنێواندا هەیە و بەو هۆیەوە لەیەكتری جیابوونەتەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چووەتە ماڵی پووری كە دەكاتە ماڵی خەزووری پێشووتری بە چەند كەسێك بە دار و كێبڵ لێیانداوە و بەو هۆیەوە گیانی لەدەست داوە.
رووداوەكە لە گەڕەكی شۆرجە رووی داوە و پۆلیس چووەتە شوێنی رووداوەكە و تەرمەكەی بۆ پزیشكی دادی گواستووەتەوە
كوژراوەكە عەلی عەبدوڵڵایە و دانیشتووی ناوچەی شوان - رێدارە لە كەركووك و تەمەنی 38 ساڵە و پیشەی پێشمەرگەیە.