شاخەوان عەبدوڵا: ئەم هەفتەیە دەنگ لەسەر پڕۆژە یاسایبودجە دەدرێت
  2023-05-13       820       

بەپێی قسەی شاخەوان عەبدوڵا، جێگری دوەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، لەم هەفتەیەدا رۆژێك بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای بودجە دیاری دەكرێت و لە پەرلەمان دەنگی لەسەر دەدرێت.

ئاوێنە: شاخەوان عەبدوڵا، جێگری دوەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ شەممە، بە ماڵپەڕی رەسمی پارتی وت"ئەم ھەفتەیە پەرلەمانی عێراق کۆبونەوە لەبارەی پڕۆژە یاسایی بودجەی گشتی عێراق ئەنجام دەدات و دەنگ لەسەر ئەو پڕۆژە یاسایە دەدرێت بۆ ئەوەی پەسەند بکرێت".

شاخەوان عەبدوڵا وتیشی: "لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق گفتوگۆکانیان تەواو دەبێت و کۆتایی بەکارەکانیان دێنن و ئامادە دەبێت بۆ ئەوەی دەنگ لەسەر پڕۆژە یاساکە بدرێت و پەسەند بکرێت."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×