یه‌ک شه‌ممه‌, 18 ی ئایار , 2025
سەرۆکی پەرلەمان وادەی دەنگدان بە پڕۆژە یاسای بودجە ئاشکرا دەکات
  2023-05-25       340       

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، رۆژی 27ی ئایار دەنگ لەسەر پڕۆژە یاسای بودجە دەدرێت.

ئاوێنە: محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، "بودجه له کۆتایدایه و لیژنەی دارایی پەرلەمان ئامادەیە بودجە رادەستی سەرۆکایەتی پەرلەمان بکات بۆ دەنگدان".

ئاماژەی بەوەشکرد، "یاساکە گرنگە و چەندین پڕۆژەی وەبەرهێنانی تێدایە کە ڕەنگدانەوەی ئەرێنی لەسەر واقیعی خزمەتگوزاری دەبێت"، ڕونیشیکردەوە، "لیژنەکە هەندێک بڕگەی زیادکردوە و هەموارکردوەتەوە بۆ ئەوەی خزمەت بە دەوڵەت بەگشتی بکات".

پەیوەست بە وادەی کۆبونەوەی پەرلەمان بۆ دەنگدان بە پڕۆژەکە، حەلبوسی دەڵێت، "رۆژی شەممە 27ی ئایا ڕەشنوسی یاسای بودجە لە پەرلەمان پەسەند دەکرێت".

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×