بۆ یه‌كه‌مجار قوباد تاڵه‌بانى زانیاریه‌كى گرنگ له‌باره‌ى سه‌ردانێكى مه‌زڵوم عه‌بدى فه‌رمانده‌ى گشتى هه‌سه‌ده بۆ سلێمانى ئاشكراده‌كات، ده‌ڵێت، “به‌داخه‌وه میوانانى هاوپه‌یمانانیش كه دێنه سلێمانى، ده‌بێت ئێمه باجه‌كه‌ى بده‌ین”.
ئاوێنە: قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێم له‌میانى دیدارێكى ماوه‌درێژى ته‌له‌فزیۆنیدا له‌گه‌ڵ میدیاى نزیك له‌پارتى، بۆ یه‌كه‌مجار زانیاریه‌كى گرنگى له‌باره‌ى ئه‌و سه‌ردانه‌ى مه‌زڵوم عه‌بدى ئاشكراكرد كه توركیا به‌درۆن هێرشیكرده‌سه‌رى له‌ناو فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى، هاوكات ناڕاسته‌وخۆ ئه‌وه‌شى ئاشكراكرد كه هه‌مان ئه‌م زانیاریه‌شى له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئه‌نكه‌ره به‌به‌رپرسانى توركیا گه‌یاندوه.
تاڵه‌بانى وتى، “هاوپه‌یمانێكمان میوانێك بانگهێشتى میوانێكى خۆى ده‌كات بۆ سلێمانى، به‌داخه‌وه ده‌بێت ئێمه باجه‌كه‌ى ده‌ده‌ن”.
قوباد تاڵه‌بانى ئاشكرایكرد، “ئه‌و سه‌ردانه‌و هاتنه‌ى مه‌زڵوم عه‌بدى بۆ سلێمانى، له‌سه‌ر داوا‌و بانگهێشتى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان نه‌بوه، به‌ڵكو هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌و بانگهێشته‌ى ئه‌نجامدابوو”.
جه‌ختیشده‌كاته‌وه، “به‌هه‌موو دونیامان وتوه‌و ده‌یڵێین، ئێمه هاوپه‌یمانیمان له‌چوارچێوه‌ى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له‌گه‌ڵ ڕۆژئاواى كوردستان هه‌یه‌و ئه‌وه‌ش ناشارینه‌وه”.
ئه‌وه‌شى وت، “نابێت ئه‌وه‌شمان بیربچێت، له‌هه‌رێمى كوردستان ئێمه بڕیارى په‌رله‌مانى كوردستان‌مان هه‌یه كه ده‌بێت هاوكاریى خوشكان‌و برایانمان بكه‌ین له‌ڕۆژئاواى كوردستان، یه‌كێتیش هه‌ر ئه‌وه‌ى كردوه”.