ئەمڕۆ كەش و هەوا بەم شێوەیە دەبێت
  2023-05-26       316       


كەشناسی هەرێم ڕەوشی كەشوهەوای پێشبینیكراوی (48) كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوەو تێیدا ئاماژەی بەوەدا كە ئەمڕۆ لە هەندێ ناوچەی هەرێم باران دەبارێت و كەشوهەواش تۆزو خۆڵاوی دەبێت.

ئاوێنه‌: كەشناسی سەبارەت بە كەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند: ئاسمان لە زۆربەی ناوچەكان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێكی سووك لە كەشدا، هەروەها لە ناوچە شاخاوییەكاندا بە تایبەت لە ناوچە سنوورییەكان باران بارینێكی كەم دەبارێت و هەندێك كات هەورە تریشقەش دەبێت.

سەبارەت بە پلەكانی گەرماش ئاماژەی بەوەدا كە نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ.

جەختیشی كردەوە كە خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت و ئاراستەكەشی بەرەو باكوری خۆرهەڵات دەبێت.

كەشناسی هەروەها سەبارەت بە رەوشی كەشوهەوای پێشبینیكراوی سبەی شەممە ڕایگەیاند: ئاسمان بە گشتی نیمچەهەور دەبێت لە زۆربەی ناوچەكاندا، پلەكانی گەرماش لە زۆربەی ناوچەكان نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ هەینی، بەڵام لە هەندێك شوێن بە نزیكەی یەك پلە بەرزتر دەبێتەوە.

جەختیشی كردەوە، كە خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت و ئاراستەكەشی بەرەو باكوری خۆرئاوا دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی پلەكانی گەرمای پێشبینیكراوی شارەكانی بەمشێوەی خوارەوە دیاری كرد:-

هەولێر: 33 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 32 پلەی سیلیزی

دهۆك: 32 پلەی سیلیزی

كەركوك: 37 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 33 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 20 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 32 پلەی سیلیزی

سۆران: 30 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 40 پلەی سیلیزی

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×